تاجی ڕەسەنایەتی و مێژوو لە کەوای سەدساڵەی حەفسەخانەوە تا جوانیی جلوبەرگی کوردی لە هەموو کوردستاندا

06-10-2026

•

ئەفسانە ئاڵەشین

•

0 جار خوێندراوەتەوە

تاجی ڕەسەنایەتی و مێژوو لە کەوای سەدساڵەی حەفسەخانەوە تا جوانیی جلوبەرگی کوردی لە هەموو کوردستاندا

جلوبەرگی کوردی تەنیا پارچەیەک قوماش نییە بۆ خۆپۆشین بەڵکوو پەڕتووکێکی کراوەی مێژوویی هێمایەکی ڕەسەن و ڕەنگدانەوەی ڕۆحی بەرزی نەتەوەیەکە

تاجی ڕەسەنایەتی و مێژوو لە کەوای سەدساڵەی حەفسەخانەوە تا جوانیی جلوبەرگی کوردی لە هەموو کوردستاندا

جلوبەرگی کوردی تەنیا پارچەیەک قوماش نییە بۆ خۆپۆشین بەڵکوو پەڕتووکێکی کراوەی مێژوویی هێمایەکی ڕەسەن و ڕەنگدانەوەی ڕۆحی بەرزی نەتەوەیەکە کە لە قووڵایی شارستانییەتەوە هەڵقوڵاوە ئەم بەرگە پیرۆزە لە سەردەمانێکی دوورەوە تا ئەمڕۆ نەک هەر پارێزەری جەستە بووە بەڵکو وەک تاجێکی ڕێز و شکۆ مۆرکی خۆی لەسەر هەموو نەوەیەک جێهێشتووە هیوادارم جلوبەرگی کوردی هەر بە ڕەسەنایەتیی خۆی بمێنێتەوە و دەستکاری نەکرێت چونکە ئەمە میراتێکی گرانبەهایە کە بە خوێن و دڵ پارێزراوە

کاتێک باس دەکەینە سەر دەڤەری مەزن و ڕەسەنی مکریان (بۆکان مەهاباد و دەوروبەری) وردکارییەکان پڕن لە شاکاری دەستی خانمان لەم ناوچەیەدا خانمان کراسی کوردی پشتێن دەسماڵ و «کۆڵوانە» بەکاردەهێنن کە جوانییەکی بێوێنە بە پۆشاکەکە دەبەخشن کۆڵوانە و ئەو خشڵ و ڕازاندنەوانەی تایبەتن بە موکریان مۆرکێکی تایبەتیان هەیە و کراسی درێژ و ڕەنگاوڕەنگ لەگەڵ پشتێن و دەسماڵدا هاوسەنگییەکی سەرنجڕاکێش لە نێوان ڕەنگە گەشەکانی سروشتدا دروست دەکەن

ئەم دەوڵەمەندییە فەرهەنگییە لە هەموو پارچە و ناوچەیەکی کوردستاندا بە شێوازێکی جیاواز و پڕ لە شکۆ دەردەکەوێت

کرماشان ئیلام و سەقز (کەلهوڕ) کڵاوی کەلهوڕی و سەرپۆشە بەهەیبەتەکان کە لە چەرم و قوماشی ڕەق دروست کراون و بە گوڵوەنی شەدە گوڵێنگ و شیلان ڕازێنراونەتەوە هێمای ئازایەتی و شایستەیین هەروەها کەوای شۆڕ و سوخمە و ئەو پارچە ڕەسەنانەی کە لەو دەڤەرانەدا باوون مێژوویەکی قووڵیان هەەیە

هەورامان لانکەی ڕەسەنایەتی و سادەیی ژنانیش بە کراس و هێلاگ و سەرپۆشە تایبەتەکانیان دەناسرێنەوە

سلێمانی و شارەزوور لانکەی مێخەکبەند کڵاوی قوتووی زێڕین و کراسی سەرنجڕاکێش کە شاکاری هونەریی دەستی ئافرەتانی شارن

بادینان هەولێر دهۆک و زاخۆ پۆشاکی دەوڵەمەند بە ڕەنگە تێرەکان قوماشی قەیفە و پارچە نەخشینەکان کە گوزارشت لە دەشتایی و کێوە کانی ئەو دەڤەرانە دەکەن

گەرمیان و هەڵەبجە جلوبەرگە ڕەسەنەکانی گەرمەسێر و ناوچە دێرینەکانی باشوری کوردستان کە هەمیشە سیمبولێکی بەرزی نەتەوەیی بوون و بە فێنکی و شایستەیی ناسراون

ئەو کەوایەی کە دەگەڕێتەوە بۆ خاتوونی مەزن و نیشتمانپەروەر «حەفسەخانی نەقیب» تێکەڵەیەکە لە چەند پارچە و نەخشێکی دێرین کە دوای سەد ساڵ هێشتا زیندوون و ئێمە کەلکی لێ وەردەین کڵاو شەدە گوڵوەنی کۆڵوانە و هەموو ئەو خشڵ و کەرەستە جوانکارییانە مێژوو و کەلتوری دابونەریتی ژنانی کوردن کە ئێمە بە شانازییەوە زیندووی دەکەینەوە و پارێزگارییان لێ دەکەین

ئەمڕۆ کاتێک من خۆم کڵاو و کەوایەکی شۆڕم هەیە کە تەمەنی سەد ساڵە و نەوە دوای نەوە گەیشتووەتە دەستی من و پاراستوومە بە ڕاستی هەست بەو بەرپرسیارێتییە گەورەیە دەکەم کە پاسەوانیی ئەم مێژوو و ناسنامە پیرۆزەین با ئەم کەلەپوورە بە جوانی بپارێزین و بۆ نەوەکانی داهاتووی بهێڵینەوە...

سەرنجێک بنووسە
ناو
ئیمەیڵ
تا ئێستە سەرنج نەنووسراوە.
An unhandled error has occurred. Reload 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.