تێپەڕبوونی ٤٤ ساڵ و ٤۰ مانگ شکۆی خەباتی پکک و ٤۰ی داڕمان!
ڕووداوەکان باس لە دۆڕان و خۆبەدەستەوەدانی ئۆجەلان ئەکەن و لەڕاستیشدا هەموو کوردی تووشی سەرلێشێواوی و ناهۆمێدی کرد.
داهاتوو تیشک دەخاتە سەر هەموو بەسەرهاتەکان؛ دیارە ئەو بۆچوونەیش لە ئارەدایە کە نێوبراو سەر بە میتی تورکیەیە!
بۆخۆم ئەوەیان بەدوور لەڕاستی ئەزانم، بۆچی؟:
ئۆجەلانی۱:
دەیان ساڵ خزمەتی حاشاهەڵنەگری بە بزاڤی کورد کردوە و لەوانە:
- پاش هاتنەسەرکاری ئاتاتورک، ئاسەوارێک لە شۆناسیی کورد لە تورکیە نەما و پێناسەی کورد بوو بە "تورکی کێوی".
پاش بڕی نیو سەدە، عەبدوڵا ئوجەلان سەری هەڵدا و بە دامەزراندنی پکک، هزر و بیری نەتەوەیی کوردی بووژاندەوە و بۆ دەیان سەدە بوو بە بەرینترین هێڵی سیاسیی کورد لە جیهاندا.
- پکک بوو بە بەهێزترین ڕێکخراوی دەرەکیی جیهان لە دەرەوە و بەتایبەت لە ئورووپا، کە سەدان هەزار کەسی دەهێنایە سەر شەقامەکان
- پکک بەرینترین پەیوەندیی دیپلوماتیکی کوردی لە دنیادا وەدی هێنا
- "ژن ژیان ئازادی" کە بوو بە هێمای سەربەخۆیی ژن لە جیهاندا، بیری ئوجەلان بوو و بەتایبەت پاش گیانبەختکردنی نەمر ژینا و بۆ یەکەمین جار لە گۆڕستانی ئایچی لە سەقز هاتە ئاراوە و دواتر تەشەنەی ساند و هەموو سنوورەکانی بەزاند.
- شۆڕشی ڕۆژاوا کە بوو بە سەنبولی ئازایەتی و خۆڕاگری، دەستکردی پکک بوو.
- دامەزراندنی پژاک وەک هێزێکی سیاسی-نیزامیی ڕۆژهەڵات هەروەتەر سیاسەتی پکک بوو.
ئۆجەلانی۲:
ستراتێژیی هەڵە لە شەڕی دژە ئێمپریالیستی؟
پاوانخوازی؟
بەزین؟
خەیانەت؟
تۆڵەی لەداوکەوتنی بەدەست ئیسڕائیل و ئەمریکا؟
بادانەوە بەرەو ئیسلامی سوننی-عوسمانی؟ ......
ئەوەی ڕوونە، ئاکامەکانی هەڵوەشانەوەی پکک بێ وێنە دەبن.
بەو هۆیەشەوە هەرچەشنە لێدوانێک لەوبوارەدا هەڵگری بەرپرسایەتیی قوڕسە، چون ڕووداوەکان ئەتوانن بە ئاقاری دیکەدا بچن!
بەسەر ئەوەیشدا، ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون پێویستی و ئەرکێکی پاساوهەڵنەگرە!
٢۲/٠٨/٢٠٢٦